21
زووم..
جێگری کاروباری گەشەپێدانی پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 49 هەزار و 600 کۆچبەر گەڕاونەتەوە گوندەکانیان، ئەمەش بەهۆی باشتربوونی خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکانی ناوچە گوندنشینەکانەوەیە.
کیۆمەرس حەبیبی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس دەڵێت: گۆڕینی سیاسەتەکان سەبارەت بە گوندە چۆڵکراوکان و نوێکردنەوەی ئەو ناوچانە یارمەتیدەر بووە بۆ ژیاندنەوەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ژێرخان، وەک دابینکردنی غاز، قیرتاوکردنی رێگاکان، خزمەتگوزاریی تەندروستی، رێوشوێنی گرنگ بوون بۆ راکێشانی خەڵکی شار بۆ گوندەکان.