19
زووم..
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکانی لە سنوورەکانی سوریا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هەسەدە چەک دادەنێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا سورە لەسەر رێگریکردن لە هەوڵەکانی پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەنداوی تشرین دوایین هێڵی بەرگری هەسەدە و شەڕڤانانی کوردە و پەکەکە و هەسەدە خەڵکی ناوچەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن، بۆیە بوونیان لە ناوچەکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.