زووم..
سێ رۆژی بەردەوامە لیژنەکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
لیژنە هونەرییەکانى هەردوو حزب لە بارەى میکانیزمەکانى پێکهێنانى کابینەى 10ەوە گفتوگۆ دەکەن، ئەمرۆ لیژنەکان کۆتاى بە کووبونەوەکانیان دەهێنن و سەرنج و تیبینییەکانیان دەدەن بە شاندى باڵای حزبەکانیان.
پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زوومی گوت، کۆبوونەوەکە سیاسی نییە، لیژنە هونەرییەکان و سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.
رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی رابردوو هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە کۆبوونەتەوە.
گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکان لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی باڵای پارتی رایانگەیاندووە، پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە ناکرێت، چونکە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن مافی خۆیانە.