15
زووم..
باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە لیژنەی عێراقی- میسری لە بەغداد ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن و کۆبوونەوەکانیش لە ئاستی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی هەردوو وڵات دەبێت.
قەحتان جەنابی، باڵێۆزی عێراق لە میسر لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، لە کۆبوونەوەکاندا پێداچوونەوە بۆ سەرجەم ئەو رێککەوتن و پرۆتۆکۆڵانە دەکەن کە لە ساڵی 2023 لە میانی سەردانی سودانی بۆ میسر واژۆ کراون.
سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی عێراقی- میسری تەواوکراون و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی میسر تاوتوێی ئامادەکارییە لۆجستییەکانی کۆبوونەوەکەیان کردووە.