زووم..
ئیدارەى جۆبایدن بڕیاریداوە دەستەى تەحریر شام لە لیستى تیرۆری وڵاتەکەیدا بمێنێتەوە و دۆسیەکە رادەستى ئیدارەى ترەمپ بکات.
رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەستەى تەحریر شام جارێ لە لیستى تیرۆردا دەمێنێتەوە، دۆسیەى دەرهێنانى لەو لیستە رادەستى ئیدارە نوێیەکەى دۆناڵد ترەمپ دەکرێت، کە بڕیارە 20ـی ئەم مانگە وەک 47ـەمین سەرۆکى ئەو وڵاتە دەستبەکارەکانى بکات.
سێ بەرپرسی باڵای ئیدارەکەى بایدن ئەم زانیاریانەیان بە رۆژنامەکە گوتووە و ئاماژەیان بەوە داوە، ئیدارەى بایدن نیگەرانن لەوەى چەندین چەکداری گروپە تیرۆریستییەکان لە پۆستەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا پلەو پۆستیان پێدراوە، بۆیە باوەڕی وایە جارێ زوو بێت دەستەى تەحریر شام لە لیستى تیرۆری ئەمریکا بهێنێتەدەرەوە، بۆ ئەوەش ئەم دۆسیەیە رادەستى ئیدارەکەى ترەمپ دەکات.