13
زووم..
تیمی پەیوەندیی حکومیی عێراق دەڵێت، ساڵی رابردوو 30 قوتابخانەی سەرەتایی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و کەسوکاری شەهیدان کراوەتەوە.
عەدنان عەرەبی، سەرۆکی تیمەکە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەو 30 قوتابخانەیە لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کراونەتەوە، رێوشوێنی دیکەش گیراوەتەبەر تاوەکو ساڵی خوێندنی داهاتوو قوتابخانەی ناوەندیشیان بۆ بکرێتەوە.
تیمەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەماهەنگیدایە بۆ گواستنەوەی قوتابیانی بێسەرپەرشت و کەسوکاری شەهیدان بۆ قوتابخانە نوێیەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی عەدنان عەرەبی، بڕێک پارەی جێگیر بۆ ئەو قوتابیانە تەرخان دەکرێت ئەمەش بەئامانجی کەمکردنەوەی قورسایی سەر شانی کەسوکاریان.