12
زووم..
بریکاری وەزیری کشتوکاڵی ئێران باسی لە گەشەسەندنی بەرچاوی بەرهەمهێنانی بەرهەمی کشتوکاڵی کرد و رایگەیاند، بەرهەمی کشتوکاڵی لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو لە 25 ملیۆن تۆنەوە گەیشتووەتە 134 ملیۆن، واتە پێنج هێندە زیادیکردووە.
فەتحی ئاماژەی بەوەدا کەرتی کشتوکاڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توانای خۆژیێنی و خۆبەڕێوەبەرییان هەیە و دەڵێت لە زۆرێک لە بەرهەمەکاندا لە پلەکانی یەکەمی جیهانیدان.
زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی زانیاری و شێوازیی بەڕێوەبەرایەتی ئاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنان، بە تایبەتی جووتیارانی گەنم و دانەوێلە، کە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە زانستی کشتوکاڵی و شێوازی نوێ، بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەنەوە.