زووم..
مەعسومە ساڵحی، سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشی ئەلزەهایمەری ئێران رایگەیاند: تەمەنی توشبوون بەو نەخۆشییە لە ئێراندا بۆ 45 ساڵ دابەزیوە، تا ئێستا 400 کەس لەو تەمەنەدا تووشی زەهایمەر بوون.
ساڵحی جەختی لەوەکردەوە، نەخۆشیی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە بە بەساڵاچووان گەیاندووە، فشار و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکیدا زیادکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زۆربوونی نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە، بەتایبەتی نەخۆشیی زەهایمەر، بۆیە کۆمەڵەکەیان پلانی هەیە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە نەخۆشەکان بکات، وەک دامەزراندنی سەنتەری وێنەگرتن و کلینیکەکانی دەمار و چارەسەری.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئێستادا 55 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست نەخۆشیی زەهایمەرەوە دەناڵێنن.
نەخۆشی ئەلزەهایمەر نەخۆشییەکی تێکچوونی دەمارەکانە و بەزۆری بە هێواشی دەست پێدەکات و وردە وردە خراپتر دەبێت.