زووم..
بڕیارە رۆژی شەممە لیژنەی هەمیشەیی پەیوەندیدار بە کاروباری سیاسی لە کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئاسیا لە بەغداد بە بەشداری 13 شاندی وڵاتان بەڕێوەبچێت.
مەحمود مەشهەدانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا نوێترین پێشهاتە لەناکاوەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەباح، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی وڵاتانی روسیا، تورکیا، ئێران، ئەندەنوسیا، پاکستان، فەلەستین، ئازەربایجان، قەتەڕ، ئیمارات، کەمبۆدیا، قوبرس، سعودیە، بەحرەین و ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا کە بڕیارە رۆژی هەینی بگەنە بەغداد، بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە دوو رۆژ دەخایەنێت، لەپاڵ کۆبوونەوەکاندا شاندە بەشداربووەکان بەنێو دیارترین ناوچە شوێنەواری و مێژووییەکانی بەغدادی پایتەختی گەشتیاری بۆ ساڵی 2025 دەگەڕێن.