11
زووم..
ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکى گشتیى جەهەپە سەردانى شارى کۆنیاى کرد و گوتارێکى بۆ هاووڵاتیان دا و گوتى، لەوکاتەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان حوکم دەکات، رێژەى هەڵاوسان هەر بەرزدەبێتەوە و ژیانى خەڵکى سەخت کردوە.
ئۆزگور ئۆزال گوتى، ساڵى 2002 بە کەمترین مووچەى خانەنشینى دەتوانرا هەشت چارەک زێڕ بکڕدرێت، بەڵام ئێستا کەمترین مووچەى خاننشینى 12 هەزار لیرەیە، ئەوەندە کەمە تەنیا بەشى کڕینى دوو پۆینت پێنج چارەک زێڕ دەکات.
هەروەها گوتى، زۆربەى ئەو بانک و کۆمپانیایانەى قەرز بە هاووڵاتیان دەدەن، سەربە کەسانى نزیک لە ئەردۆغانن، بەشێوەیەک کاردەکەن کە سامانى گشتیى بۆخۆیان ببەن، هەروەها داوایان لە شارەوانییەکان کردووە قەرزەکانیان بە سوود بدەنەوە.