زووم..
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، نابێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنەوە، چونکە هێشتا داعش مەترسی ماوە، دەڵێت، هەسەدە هاوبەشێکی باش بووە و رەنگە لە قۆناغەکانی داهاتوودا تێکەڵی سوپای سوریا بکرێت.
لۆید ئۆستن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس گوتی، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە، هەتا رێگری لە گەڕانەوەی داعش و دووبارە خۆڕێکخستنەوەی گرووپە چەکدارییەکە بکەن.
لەبارەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش گوتی، هەسەدە هاوبەشێکی باشمان بووە، رەنگە لە قۆناغەکانی داهاتوودا تێکەڵی سوپای سوریا بکرێت و ئەو کاتە هەموو هێزەکان بەیەکەوە دژی داعش بوەستنەوە.
ئەسۆشیەیتد پرێس بەپشتبەست بە داتاکان باسی لەوە کردووە، هێشتا هەشت بۆ 10 هەزار چەکداری داعش لەنێو کەمپەکانی سوریادا ماون، دوو هەزاریان چەکداری زۆر مەترسیدارن.