زووم..
شێخموس ئەحمەد هاوسەرۆکی نوسینگەی کاروباری ئاوارەکان لە ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا و ناوچەکانی حەلەب 25 هەزار خێزان کە لە 121 هەزار کەس پێکهاتوون ئاوارەی ناوچەکانی رەقە و تەبقە و جەزیرە بوون.
بەو هۆیەوە تەنیا لە رەقە و تەبقە 150 شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ ئاوارەکان دابنیکردووە، کە بەشێکی زۆریان بینای خوێندنگە و مزگەوتەکانن، لە جزیرەش 80 شوێنیان دابینکردووە، بەڵام ئەو پێداویستیانەی پێشکەشی ئاوارەکانی دەکەن لە ئاستی پێویستدا نییە.
بەگوتەی شێخ موس، هەرچەندە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیان هەیە بۆ ئەوەی هاوکاری ئاوارەکان بکەن، بەڵام تائێستا هاوکارییەکانیان لە ئاستی پێویستدا نەبووە و ئاوارەکان روبەڕووی دۆخێکی سەختی ژیان بوونەتەوە و پێویستیان بەهاوکاریی خێرایە.