زووم..
دوای دوو ساڵ، لایەنە سیاسییەکانی لوبنان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتیی وڵات رێککەوتن، لە چەند کاتژمێری داهاتوو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی کۆدەبێتەوە.
جۆزێف عەون فەرماندەی سوپا کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەرە، پێشتر لەلایەن حزبوڵاوە رەتدەکرایەوە، بەڵام لەگەڵ فشارەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا، حزبوڵا بە هەڵبژاردنی رازی بووە، بەتایبەت دوای کشانەوەی سلێمان فەرەنجییە کە لەلایەن حزبوڵاوە پاڵپشتی دەکرا.
بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆکی وڵات کۆبێتەوە، هەرچەندە بەگوێرەی دەستوور پێویستە ئەو کەسانەی پۆستی باڵایان هەیە دوای دوو ساڵ لە دەستلەکارکێشانەوەیان کورسی سەرۆکایەتیی و پۆستە باڵاکانی وڵات وەربگرن، بەڵام لەبەرئەوەی میشێل عەون سەرۆکی پێشوو هەمان پۆستی هەبوو بەڵام لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی دانیشت، لایەنەکان هیوایان وایە، ئەو بابەتە دەستوورییە تێپەڕ بکەن.
هەروەها بڕیارە لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، جان ئیف لۆدریان نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ئامادەبێت، لوبنان کە داگیرکراوی فەڕەنسا بووە، هێشتا هەژموونی ئەو وڵاتەی بەسەرەوەیە و لەم قەیرانەشدا هەوڵی زۆریداوە فەرماندەی سوپا بە سەرۆک دیاریبکرێت.