19
زووم..
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن لەگەڵ ئەنقەرە کاردەکات بۆ ئەوەی دۆخەکە نەگاتە ئاستی هێرش بۆسەر کوردەکانی سوریا.
بلینکن گوتی، ترسەکانی تورکیا لەبارەی پەکەکە لە سوریا جێی خۆیەتی، بۆیە پێویستە رەوانەکردنەوەی چەکدارە بیانییەکان بۆ وڵاتی خۆیان بەشێک بێت لە چارەسەری دۆخەکە.
بە گوتەی بلینکن، رەواندنەوەی ترسەکانی تورکیا و چارەسەری دۆخی رۆژاڤا، کاتی دەوێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە نییە، بۆیە هەوڵدەدەن ئاڵۆزتر نەبێت و تورکیا نەگاتە قۆناغێک هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان.