بە سێ یاریی هەفتەی ١٣ی خولی نایابی کوردستان دەستی پێکرد و هەر سێ یاریەکەش لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
یانەی هەولێر لە یاریگای دووەمی خۆی و لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەى رزگاری کرد.
یاریزانانی هەولێر لەگەڵ دەستپێکردن تایمی یەکەم لە خولەکی یەکدا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام رزگارى بەهۆى فشارەکانیەوە پێش تەواوبوونی یارییەکە بە لێدانی سزا ئەنجامەکەى یەکسان کردەوە.
بەو بەرامبەربوونە رزگاری بە ١٩خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمدایە.
لە یارییەکی دیکەدا پێشمەرگەی هەولێر میوانداری هەندرێنی هاوشاری کرد.
یارییەکە بۆ پێشمەرگەی هەولێر گرنگ بوو، هەر ئەوەش هۆکاربوو، کە ئەنجامەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت.
بەو بردنەوەیە پێشمەرگە خاڵەکانی بۆ ٢٣ خاڵ بەرزکردەوە و بە تەنیا لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە.
هەر لە شاری هەولێر و لە دوایاریی ئەمڕۆدا یانەی پیشەسازی بووە میوانی یانەى برایەتی.
برایەتی خاوەنى یاریگا توانی بە ئاسانی و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە بە سودی خۆی تەواوبکات.