33
زووم..
ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى مووچە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچەی مانگی 12 نەدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیران کۆبووەوە و دواى کۆبوونەوەکە راگەیەنراوێکى لەبارەى مووچە بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، بەغداد پابەند نەبوو بە خەرجکردنی تەواوی مووچەی 2024ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها رایگەیاندووە، چاوەڕوانین بەغداد تەواوکاریی شایستەی مووچەخۆران بۆ 2024 بنێرێت.
ئەنجومەنی وەزیران روونیکردووەتەوە، کە بەغداد لە 11 ترلیۆن و 576 ملیار دیناری مووچە تەنها 10 ترلیۆن و 752 ملیار دیناری خەرجکردووە.