زووم..
ئەنجومەنی باڵای دادوەری تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بۆ دوو ساڵ درێژکردەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو 6ـی کانوونی دووەمی 2027 بەردەوام دەبێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئامانج لە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن گەرەنتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە لە کاتی خۆیدا بۆ ئەوەی بۆشایی دەستووری و یاسایی دروستنەبێت.
ئەمە سێیەمجارە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژدەکرێتەوە، دوایینجار لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی کۆمسیۆنی بۆ شەش مانگ درێژکردەوە، کە ئەو کات ئامانج لێی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.
درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.