زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج، روانگەی سوری دەڵێت، شەش مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا بە درۆن ئەو هاووڵاتیانەی کردووەتە ئامانج، کە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین، بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتبوون.
روانگەی سوریش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، دەڵێت، هێرشەکەی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی مەدەنیی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە شەش هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
بەنداوی تشرین سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاو و کارەبای دانیشتووانی ناوچەکەیە و زیاتر لە مانگێکە لە ژێر هەڕەشەی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیدایە.