زووم..
هاووڵاتیانى رۆژاڤا گەیشتنە بەنداوى تشرین بۆ گردبوونەوە لەسەر بەنداوەکە و داواکارن هێرشەکان بۆ سەر بەنداوى تشرین رابگیرێت.
زوومى رۆژاڤا لەبارەى گردبوونەوەکەى هاووڵاتیان دەڵێت، لەسەر داواى هەسەدە هاووڵاتیانى کۆبانێ و کانتۆنەکانى جەزیرە و رەقە گەیشتنە بەنداوى تشرین بۆ گردبوونەوەیەکى فراوان، ئەوەش وەک قەڵغانێکی مرۆیی.
دەشڵێت، ئامانج لە گردبوونەوەکە فشارخستنەسەر تورکیا و گرووپە چەکدارەکانە، لە رێگەى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ راگرتنى هێرشەکان و دوورخستنەوەى مەترسییەکانى سەر بەنداوەکە.
هاوکات، لەگەڵ بەڕێککەوتنى هاووڵاتیانى رۆژاڤا بۆسەر بەنداوى تشرین، تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانەکانى بۆسەر بەنداوەکە و شەڕ و پێکدادانى قورسیش لەنێوان گرووپەکانى نزیک لە تورکیا و هێزەکانى هەسەدە لە نزیک بەنداوەکە هەیە.