17
زووم..
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەگەربێتو پەکەکە لەنێو خاکی سوریا نەکشێتەوە، ئەوا وڵاتەکەى ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ بارەگاکانیان لەنێو خاکی سوریا ئەنجام دەدات.
بەگوێرەى هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سیی تورکی، فیدان رایگەیاندووە، پێشتر هۆشدارییان داوە، مەرجی ئەوان لە سوریای دوای بەشار ئەسەد رووبەڕووبوونەوەى پەکەکە – یەپەگە و رێکخراوی داعشە.
فیدانی گوتووشیەتی ئەگەر ناخوازن تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر خاکی سوریا ئەنجام بدات، ئەوا مەرجەکانی وڵاتەکەی روونن و دەبێت ئەندامان و سەرکردەکانی پەکەکە خاکی سوریا بەجێبهێڵن.