زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، رایگەیاند، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن بۆردومانی بەنداوی تشرین و دەوروبەری دەکات، ئەوەش مەترسیی رووخانی بەنداوەکەی زیاتر کردووە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج شەڕی قورس لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکاندا بەردەوامە، تورکیاش پشتیوانی لە هێرشی توندی گرووپەکان دەکات بۆسەر گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین و باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە تورکیا بۆردومانی ئەو ناوچانەی لەڕێی فڕۆکە و تۆپهاوێژەوە چڕترکردووەتەوە، بەرپرسیارە لە روودانی هەر کارەساتێک بەسەر بەنداوی تشریندا بێت و هاووڵاتیانی سوریا رووبەڕووی کارەسات بکاتەوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند بەرەیەکەوە گرووپەکانی تورکیا بە پشتیوانیی بۆردومانی ئاسمانی تورکیا هێرشیان بۆ سەر شەڕڤانان دەستپێکردووە و شەڕ و پێکدادانیش بەردەوامە.