22
زووم..
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند تێڕوانینەکان لەسەر کورد نەگۆڕاون و کەس لە تورکیا وەک تاک یان هاوڵاتییەک لە کوردێک ناپرسێت حاڵت چۆنە، کێشەت چییە، ئەوەی هەیە تەنها بۆ بەکارهێنانی کوردە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى سۆزجو، موسەڤات دەرویشئۆغڵو سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لە کۆبوونەوەى فراکسیۆنی پارتەکەیدا گوتوویەتی، لە دژى دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی و دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان خۆپیشاندانی جەماوەری سازدەکەن.
لە دوو رۆژى رابردوودا شاندی ئیمراڵی سەردانی فراکسیۆنی ئاک پارتی و پێنج پارتی سیاسیی دیکەیان کرد. ئیی پارتی هەر زوو رایگەیاند دەرگای بە رووی شاندەکە داخستووە و ئامادە نین لەگەڵیان دابنیشن.