19
زووم..
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی دارایی نییە ببێتە هەڕەشە بۆسەر مووچەی مووچەخۆران.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری عەلی عەلاقەوە بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی یەدەگی باشی دۆلاری هەیە و دەتوانێت خواست لەسەر دۆلار پڕبکاتەوە، دەشڵێت، توانیویانە سنوور بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار دابنێن.
هاوکات دەڵێت، بانکی ناوەندی رێگەی بە بانکەکان داوە دۆلار هاوردە بکەن، لەبارەی پارەدانی ئەلیکترۆنیشەوە دەڵێت، گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بانکەکەیان باشترین ژێرخانی هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
دوێنێ جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ دابینکراوە و هیچ مەترسییەکەی لەسەر نییە.