33
زووم..
بانکى ناوەندى عێراق راگەیەنراوێکى لەبارەى مووچەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە هەڕەشە بێت لەسەر مووچە
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دڵنیاییدا و راشیگەیاند، یەدەگی زۆرمان هەیە و دەتوانین خواستی داواکردنی دۆلار پڕبکەینەوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، رێگەمان داوە بە بانکەکان دۆلار هاوردە بکەن، جەختیشیکردووەتەوە، کە توانیویانە سنوورێک بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار دابنێین.
ئەم راگەیەنراوە لەکاتێکدایە، پێشتر دەنگۆ هەبوو، کە عێراق کێشەى نەختەینەى هەیە و ناتوانێت مووچەى فەرمانبەرانى دابین بکات.