17
زووم..
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لە بارەى رووداوەکانى خنکانەوە لە ساڵى رابردوودا رایگەیاند، 94 هاووڵاتى لە تەواوى هەرێمى کوردستان لە ئاودا خنکان، ئەوەش رێژەیەکى بەرزە لە چاو ساڵى 2023، کە 61 کەس خنکابوون.
هەر لە ساڵى رابردوودا 48 هاووڵاتى بەهۆى چەند رووداوێکى جیاوازەوە گیانیان لەدەستدا و 598 ئۆتۆمبێلیش بەهۆى رووداوى ئاگرکەوتنەوەوە سووتان.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 2024ـدا نۆ هەزار و 904 رووداوى جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.