زووم..
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەى مووچەى مانگى 12 دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە بڕیار لە پێکهێنانى شاندێک دەدرێت بۆ ئەوەى هەفتەى داهاتوو بچنە بەغداد و پرسى مووچەی مانگی 12 لەگەڵ بەرپرسانى ئەوێ تاوتوێ بکەن.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بە دوو مادەی یاسایی مووچەی مانگی 12 لە بەغداد وەربگرێت.
دەشڵێت، بۆ مووچەی مانگی 12 تەنها 70 ملیار دیناریان لەبەردەستدایە و ئەو شاندەى دەچنە بەغداد کار بۆ ئەوە دەکەن بڕیارى ناردنى 430 ملیار دینارى موناقەلە و ئەو بەشەى لە پشکى هەرێم ماوە جێبەجێ بکرێت.
بە گوتەى سەرچاوەکە، ئامانجێکى دیکەى ناردنى شاندەکە بۆ ئەوەیە حکومەتى هەرێم دەیەوێت لەمساڵدا کێشە بۆ مووچە دروست نەکرێت.