15
زووم..
ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرنسا رایگەیاند، بەشێک لە سزاکانی سەر سوریا رەنگە بەخێرایی هەڵبگیرێن.
وەزیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا گوتوویەتی، ئەو سزایانەی بەسەر رژێمەکەی بەشار ئەسەد سەپێنراون هەڵناگیرێن، بەڵام ئەو سزایانەی رێگری دەکەن لە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی سوریا رەنگە بەخێرایی هەڵبگرین.
هاوکات، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، بەرلین لەڕێی دیپلۆماتکارەکانیەوە لە یەکێتیی ئەوروپا هەوڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەدات.
رۆژی دووشەممە ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر سوریا هەڵگرت.