زووم..
ليوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا تۆکمەیە و رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر، هێزی زیاتریان لە جێگیرکردووە و تائێستا ٤٠٠ کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتییان بەدرێژایی سنوور داناوە.
خەفاجی دەشڵێت، هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنیئەکاندا هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکە و بەردەوام چاودێریی شانە نوستووەکان دەکەن تا دزە نەکەنە نێو خاکی عێراق.
بە گوتەی سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، دەیانەوێت بەدرێژایی 615 کیلۆمەتری سنووری نێوان عێراق و سوریا دیواری کۆنکرێتی دابنێن، تائێستاش 400 کیلۆمەتریان داناوە و 215 کیلۆمەتری ماوە، بەنیازن تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ئامانجیش لێی کۆتایهێنانە بە پێشێلکارییە ئەمنییەکان لەسەر سنوور.