18
زووم..
دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حکومەتەکەی ناتانیاهۆ ئامادەیە سوپاکەی لە غەزە بکشێنێتەوە، ئەگەر حەماس سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات.
دەزگاکە رەشنووسی پێشنیازکراوی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس بڵاوکردووەتەوە، تێیدا، پێشنیازی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەزە کراوە.
لە ئەگەری ئەوەی حەماس سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، ئەوا تەلئەبیب ئامادەیە ژمارەیەک خێزانی فەڵەستینی بداتەوە حەماس و ئارامی بۆ دۆخی کەرتی غەزە بگەڕێنێتەوە، هاوکات هاوکار دەبێت لە دووبارە بنیاتنانەوەی کەرتەکە.