15
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هاوپەیمانان لە ماوەی چەند رۆژی سەرەتای ساڵی نوێدا 160 بارهەڵگری گەورەی پڕ لە چەک و تەقەمەنی و تانک و زرێپۆش و پێداویستیی سەربازی رەوانەی رۆژاڤا کردووە، بەشێکی زۆریشیان رەوانەی کۆبانێ کراون.
هەر لە چەند رۆژی رابردوودا، 10 فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و تانک و زرێپۆشیان پێبووە، لە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە رۆژاڤا نیشتوونەتەوە.
دوای جێگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆبانێ، چەندین بارهەڵگر، کە بەربەستی کۆنتکرێتیان پێبووە، بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە کۆبانێ رەوانەی شارەکە کران.