زووم..
بەندەری شاندۆنگ وەک گەورەترین بەندەری چین، کە نەوتی ئێران وەردەگرێت، هاتنەناوەوەی ئەو تانکەرانەی قەدەغە کرد ئەمریکا سزای خستوونەتە سەر.
زۆرینەی نەوتی قاچاخی ئێران لەڕێی ئەم بەندەرەوە دەگەیەنرێتە پاڵاوگەکانی چین و بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەناردەی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بەندەری شاندۆنگ لە ساڵی رابردوودا رۆژانە یەک ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران، رووسیا و ڤەنزوێلا وەرگرتووە.
ئێستا هیچ تانکەرێکی سزادراو ناتوانێت نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا و روسیا بگەیەنێتە بەندەری شاندۆنگ.
لە کاتی هەڵبژاردنەوەی ترەمپەوە هەناردەی نەوتی ئێران رۆژانە 550 هەزار بەرمیل کەمیکردووە و بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت حکومەتی ئێران نەتوانێت بودجەی ساڵی داهاتوودا دابین بکات و ناچار بێت نرخی بەنزین و دۆلار و باج بەرز بکاتەوە.