زووم..
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای کۆنگۆی دیموکرات و چەکدارە یاخیبووەکان، 102 هەزار کەس ئاوارەبوون.
ستيفان دوجاريک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، سەرکۆنەی دەستپێکردنەوەی شەڕەکە دەکەین و گرووپە یاخیبووەکان پێشڕەوییەکان کردووە و بوونەتە مەترسی لەسەر خاکی کۆنگۆ، داواش لە چەکدارە یاخیبووەکان دەکات پابەندی ئەو ئاگربەستە بن هاوینی رابردوو بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان کراوە.
هاوکات نووسینگەی کاروباری هەماهەنگیی مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەنێوان 1 بۆ 3ـی ئەم مانگە شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان سوپای کۆنگۆ و چەکدارانی گرووپەکان لە ناوەندی ماسیسی هەرێمی کیفۆی باکوور روویداوە و هاووڵاتیان ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و بەرەو ناوچە ئارامەکان ئاوارە ببن.
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژدا تیمەکانیان 75 برینداری شەڕ و پێکدادانەکانیان چارەسەر کردووە.
چەکدارە یاخیبووەکان لەلایەن روانداوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بەهۆی هێرشەکانیانەوە بەردەوامن لەسەر کۆنترۆڵکردنی خاکی کۆنگۆ، شەممەی رابردوو کۆنترۆڵی ماسیسیان کرد کە شارۆچکەیەکی سەرەکیی رۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتە.