11
زووم..
سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بە زوومى راگەیاند، شەوى رابردوو، چەند کەسێکیان بە تۆمەتی پشێوینانەوە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی بەردەم پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکردووە.
نوێنەرێکی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش بە زوومى گوت، ئاسایش چووەتە سەر ماڵەکانیان و چەند کەسێکی دەستگیرکردوون.
دوێنێ، خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە بەردەم پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوەى چوار کاتژمێر گردبوونەوە و داوایانکرد لیژنەى ئەمنیى سلێمانى رێکارەکانى دەستبەسەراگرتنى ئۆتۆمێلەکانیان هەڵبگیرێت و رێگەیان پێبدرێت هاتوچۆ بکەن، تا چارەسەى کێشەکەیان دەکرێت.
دواتر گرژى لەنێوان خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، هێزە ئەمنییەکان بە گازى فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە گردبوونەوەکە کرد.