زووم..
نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی لوبنان داوادەکەن زیاتر لە 371 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستیی مرۆیی بەپەلە بۆ دانیشتووانی زیانلێکەوتووی شەڕی لوبنان کۆبکرێتەوە.
عیمران رەزا، هەماهەنگکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە لوبنان رایگەیاند، هەرچەندە وەستانی شەڕ هیوابەخشە، بەڵام هێشتا زیاتر لە 125 هەزار هاووڵاتیی لوبنان ئاوارەن، سەدان هەزاری دیکەش رووبەڕووی ئاڵنگاریی سەخت دەبنەوە لە بنیادنانەوەی ژیانیان.
گوتیشی، لەم بارودۆخەدا پێویستە زیاتر لە 371 ملیۆن دۆلاری زیادە بۆ پشتیوانیی هەوڵەکانی رزگارکردنی هاووڵاتیانی لوبنان کۆبکرێتەوە.
ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بانگەوازی یەکەم بۆ کۆکردنەوەی 426 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی ئاوارەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی لوبنان کرا.