زووم..
نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاستى لە ماوەى نزیکەى سێ مانگى رابردوودا بەرزبووەوە، یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێت بە 77 دۆلار و 32 سەنت و خاوى تەکساسیش بە 74 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، راگەیاندنى داتاى هەناردەکردنى نەوتى وڵاتان لەلایەن ئۆپیکەوە کاریگەری لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە، لەبەرئەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوتى روسیا هەشت ملیۆن و 971 بەرمیل بووە لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى رابردوودا، ئەوەش لە ئاستى چاوەڕوانکراوى کەمتر بووە، هەروەها ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى بەشێکى دیکەى وڵاتانى ئۆپیکیش کەمیکردووە.
هاوکات، کەمبوونەوە و قەدەغەکردنى هەڵکەندنى بیرەنەوتى نوێ لە کەناراوەکانى زەریاى ئەتڵەسى و زەریاى هێمن، لەسەر رووبەرى 625 ملیۆن دۆنم لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکاوە، کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە.