زووم..
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، کێشەی دەروازەی خابوور چارەسەرکراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێتەوە.
دەروازەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، سیستمی دەروازەی سنووریی خابوور لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان کێشەی بۆ دروستبوو، ئەوەش ئاستەنگی بۆ گەشتیاران دروستکرد و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێتەوە.
دەشڵێت، کێشەکە تەکنیکی بووە و لە دەروازەی خابوور لە دیوی تورکیاوە دروستبوو، ئەوەش ئاستەنگی بۆ ئەو گەشتیارانە دروستبوو کە دەیانویست بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
لە ئێوارەى رۆژی دووشەممەوە، سیستمی دەروازەی سنووریی خابوور لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان کێشەی بۆ دروستبوو، ئەوەش ئاستەنگی بۆ گەشتیاران دروستکرد.