زووم..
بەرەبەیانی ئەمرؤ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوزیرانى عێراق بە سەردانێک بەرەو تاران بەرێکەوت و چاوی بە بەرپرسانى باڵای ئەو وڵاتە بکەوێت، گفتوگۆ بکات لەبارەی پێشهات و گۆڕانگارییەکانى ئەمدواییەى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى بەغداد و تاران.
فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسیی سودانی، کە هاوکات ئەندامى شاندی سەردانەکەیە، بە رۆژنامەى سەباحی گوتووە، سەردانەکە هەلێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی عێراق وەک پردی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنە ئیقلیمى و نێودەوڵەتییەکان بخرێتەوە سەر شانۆی سیاسی.
پێشتریش، ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لەبارەی سەردانەکەوە گوتبووی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیامێکی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و داوایکردووە سنوورێک بۆ هەژموونی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە وڵاتەکەی دابنێت.