زووم..
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، سەرقاڵی بەستنی کۆنگرەی نیشتمانین بە جۆرێک نوێنەری سەرجەم پارێزگاکانی وڵاتەکەی تێدابێت.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئامانج لە بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کۆکردنەوەی سەرجەم پێکهاتە جیاوزەکانی سوریایە بۆ ئەوەی رێگایەکی نوێ بۆ ئایندەی وڵاتەکە لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد دیاری بکرێت.
دەشڵێت، لیژنەیەکی ئامادەکاریی گشتگیر و فراوان لە سەرجەم چین و توێژی پارێزگاکانەوە دروستکراوە، کە بەردی بناغەی ناسنامەی نوێی سوری دادەنێن.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیەوە بڵاویکردەوە، نوێنەری وڵاتان و دیپلۆماتکاران لە کاتی سەردانەکانیان بۆ سوریا بە دەسەڵاتدرانی حکومەتەکە نوێکەی دیمەشقیان گوتووە، واباشترە پەلە لە بەستی کۆنگرەی نیشتمانی نەکرێت.