زووم..
جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی کەنەدا و میلانی جۆلی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، مل کەچ ناکەن لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کە داوایکردووە کەنەدا ببێت بە بەشێک لە ئەمریکا.
ترودۆ دەشڵێت، کەنەدا هەرگیز بەشێک نەبووە لە ئەمریکا و ناشبێت. هاوکات وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێ، لێدوانەکانی ترەمپ دەریدەخات کەنەدا وڵاتێکی بەهێزە و هەرگیز لە بەرامبەر هەڕەشەکانیدا مل کەچ ناکەین.
هەرچەندە لە رابردوودا دەسەڵاتدارانی کەنەدا وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپیان نەداوەتەوە بۆ زیادکردنی باجی گومرگی بە رێژەی لەسەدا 25 لەسەر کەنەدا، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا دوای دروستبوونی قەیرانی سیاسی لە وڵاتەکە و دەستلەکارکێشانەوەی سەرکوەزیران، ترەمپ جارێکی دیکە هەڕەشەی ئابووری لە کەنەدا کردەوە ئەگەر نەبێتە بەشێک یان ویلایەتێک لە ئەمریکا.