زووم..
ماوەى دوو رۆژە، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی تەواونەکردنی جووتسایدی خەلەکان- رانیە، دانیشتووانی سنوورەکە بەشێکی رێگاکەیان داخستووە و رێ بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر نادەن.
بە زوومیان گوت، کارکردن لە رێگاکە وەستاوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە جێبەجێ نەکردووە.
دانیشتووانی خەلەکان، لە گوندى باداوان خێمەیان هەڵداوە و مۆڵەتی 72کاتژمێریان داوە بە حکومەت ئەگەر بەزوویی چارەسەری رێگاکەیان بۆ نەکرێت، ئەوا رێگاکە بەتەواوی دادەخەن و نایەڵن ئۆتۆمبێلی بچووکیشی پێدا بڕوات.
لە ساڵی 2013ـەوە بڕیاری دووسایدکردنی رێگای دووکان – رانیە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەکە تەواونەکراوە، لەکاتێکدا ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ لەو رێگایە روودەدەن و چەندین هاووڵاتیش دەبنە قوربانی.