18
زووم..
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکانی دەرمان لە ئێران، نرخی زۆربەی دەرمانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، هەندێکیان کە زۆر بەکار دەهێنرێن، پێنج هێندە گرانتر بوون.
محەمەد رەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییە لە نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، کە کاریگەری لەسەر پیشەسازیی دەرمان هەبووە و دەڵێت، حکومەت هەوڵدەدات پاڵپشتیی نرخی دەرمان بکات.
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی دەرمان لە بواری تەندروستیدا، زۆرجار نەبوونی دەرمان و گرانبوونی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی.