17
زووم..
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانکردنى 200 ملیار دینار بۆ دروستکردن و کڕینى پێداویستییەکانى هەزار و 50 قوتابخانەى نموونەیى لە هەموو پارێزگاکانى عێراق.
بەگوێرەى راگەیەندراوى ئەنجومەنى وەزیران، گرێبەستێک لەگەڵ چین کراوە بۆ دروستکردنى قوتابخانەکان لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە، 50 قوتابخانەیان قوتابخانەى زیرەک دەبن، لە بودجەى ساڵى 2025 لە پارەى پترۆدۆلار بودجەکەیان بۆ تەرخان دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان.
بەگوێرەى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران، گرێبەستى کڕینى پێداویستییەکانى قوتابخانەکان لەگەڵ تورکیا واژۆ کراوە، کۆمپانیا تورکییەکان هەموو پێداویستییەکانى قوتابخانەکان دابین دەکەن.