40
زووم..
بڕینی دارسنەوبەرەکانی پارکی بێستون، کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر شارەکە.
لەنێوچوون و وشکبوونەوەی دارەکان بەهۆی کێشەی بەڕێوەبردن و قازانجکردنی هەندێک کەسەوەیە، کە بە بیانووی نەخۆشی، نەمام دەبڕن و دەیفرۆشن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی باختەر، ئەم کێشەیە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بەشی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبردنی ناکارامەی گەشەپێدانی گەشتیاری، کە لە ساڵی 2012ـەوە ئەرکی پاراستنی پارکەکەی لە ئەستۆدایە، کێشەکانی زیاترکردووە. هەروەها یەکجۆریی دارەکانی نێو پارکەکە وایکردووە زۆرێکیان وشک ببن.
شارەزایان پێیانوایە چاندنی جۆری جیاوازی دار و بەڕێوەبردنی زانستی، دەتوانێت رێگری لەم قەیرانە بکات.