زووم..
ئاگرێکی گەورە بە خێرایی لە بەشێکی شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بڵاوبووەوە، 30 هەزار دانیشتووی ناچار کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
پێشتر دەسەڵاتداران هۆشدارییان دابوو لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیەکی توند بەهۆی رەشەباوە، کە دوای ماوەیەکی زۆر لە وشکەساڵی، رووی لە ناوچەکە کردووە.
ژمارەیەک ماڵ لەو ناوچەیە سووتاون و بڵێسەی ئاگر ئۆتۆمبێلەکانی گرتووەتەوە و ئاگرەکەش بەردەوام پێشڕەوی دەکات.
بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، خۆشحاڵە بەوەی هیچ رووداوێکی برینداربوون و گیانلەدەستدان نەبووە، بەڵام خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن.
هەروەها کریستۆفەر نیۆسام، پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیا، باری نائاسایی راگەیاند و گوتی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس و فڕۆکەکان لە تەواوی باشووری کالیفۆرنیا لە ئامادەباشیدان، بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ ناوچەیەکی فراوانتر.