زووم..
دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19، هێشتا پرسیاری ئەوە دەکرێت، ئایا جیهان ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای دواتر؟
تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەبلیو ئەیچ ئۆ دەڵێت، جیهان لە پەتای کۆرۆنا وانەی ئازاربەخشی وەرگرت، هەنگاوی گرنگیشی بۆ بەهێزکردنی بەرگریی خۆی نا، بەڵام ئەگەر پەتایەکی دیکە بێت، هێشتا خاڵی لاوازی بەرامبەری دەبێت و بەتەواوەتی ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی.
رێکخراوەکە هەوڵەکانی چڕکردوونەتەوە تاوەکو بزانێت هەڕەشەی داهاتوو لە کوێوە دێت و زەوی تا چەند ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا، هەرچەندە دەشڵێت، ئێستا بەراورد بە کاتی کۆرۆنا، جیهان زیاتر ئامادەیی تێدایە، بەڵام هۆشداری ئەوەش دەدات، ئەم ئامادەییە بەشی پێویست نییە.