15
زووم..
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لەڕێی فڕۆکەی ئێف-16ـەوە حەشارگەی چەکدارانی داعشیان لە زنجیرەچیای حەمرین لە پارێزگای کەرکوک کردە ئامانج.
ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، ژمارەیەک حەشارگە و ئەشکەوت بوون لە زنجیرەچیای حەمرین لە کەرکوک، بە فڕۆکەی ئێف-16 بۆردومانیان کردوون، گومانیان کردووە چەکدارانی داعش خۆیانیان تێدا حەشاردابن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لە هێرشەکاندا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون. هاوکات دەشڵێ، کاری هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان رۆڵی گەورەی هەبووە لە لەنێوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش لە ناوچە جوگرافییە ئاڵۆزەکان.