14
زووم..
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دارایی کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ، تەواوی بڕگەکانی پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە دەبێت، راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.
هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد و راپۆرتێک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.