ئەم بڕیارەی پنتاگۆن سی هەزار سەربازی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، کە ناویان تۆمارکراوە پەیوەندییەکانیان، پەیوەندی ئاسایی نییە.
دوورخستنەوەکە بەشێوەیەک دەبێت، ئەو خزمەتگوزارییانەیان لێ نابڕێت کە لەکاتی خزمەتی سەربازی لێی سودمەند دەبوون.
لە ساڵی 1993ــوە تا 2011 وەزرەتی بەرگریی ئەمریکا سیاسەتێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاراستە جنسییە جیاوازەکان هەبوو پێی دەگوترا..نە پرسیار بکە و نە باسی بکە..ئەم سیاسەتە رێگەی نەدەدا کەسانی خاوەن مەیلە جنسییە جیاوازەکان بە بیانووی بوونی,,ئاراستەی ناشەرەفمەندانە,,وە بچنە ناو سوپاوە.
ئەو سەربازانەی ئەم بڕیاری دوورخستنەوەیە دەیانگرێتەوە لە دادگای ویلایەتی سان فرانسیسکۆ شکاتیان لە وەزارەتی بەرگری کردووە، داوایان کردووە لە هۆکاری دوورخستنەوەیان نەنوسرێت ناشەرەفمەندانەیە و باسی ئاراستە جنسییەکانیشیان نەکرێت. بەڵکو وەک جەنگاوەری دێرینی شەرفمەند ناویان بێت.