زووم..
هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەردەوامە، هەسەدە ئەمڕۆش بەرپەرچی داونەتەوە و تێکیشکاندوون.
چەندین ئۆتۆمبێلی و ئەندامی گرووپە چەکدارەکان و تورکیای لەنێو بردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە گوندەکانی عەلوش و تەل عەریشی نزیک بەنداوی تشرین، پێکدادانی توند لە نێوان هەسەدە و گرووپەکانی تورکیا بەردەوام بووە، شەڕڤانانی هەسەدە لەڕێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گواستنەوەی چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار چەکدار کوژراون و برینداربوون.
لە گوندەوارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبج و باکووری بەنداوی تشرینیش، شەڕ و پێکدادان بەردەوام بووە و چەند جارێک گرووپەکان هێرشیانکردووە، بەڵام شکستیان هێناوە و هەسەدە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی تکێشکاندووە.
هەسەدە لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوودا چەند ڤیدیۆیەکی بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی بڵاوکردووەتەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 27 خاڵی گرووپە چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج، 10 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دۆشکەهەڵگری تورکیا و گرووپەکانیان لەنێوبردووە.