زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی لە کاتی گەیشتنیدا بە ئەنقەرە، لەلایەن هاکان فیدانەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامدا.
دواتر مەسرور بارزانی، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و هاکان فیدانیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو.
مەسرور بارزانی لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان دەڵێت، جەختیان کردووەتەوە لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی دۆخی سوریاشەوە، هاوڕابوون کە پێویستە ئاسایشی وڵاتەکە و مافی تەواوی پێکهاتەکانی سوریا پارێزراوبن.